به‌ڤيديۆ.. له دره‌نگانى شه‌ودا 10 ئۆتۆمبێل ده‌سووتێنن
K24 -هه‌ولێر
دواى بڵاوه پێكردنى خۆپیشاندانه‌كه‌ى باكوورى كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانى حكوومه‌تى توركیا، 10 ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سیكه‌وه ده‌سووتێنرێت.
دوێنى شه‌وى یه‌كشه‌ممه 21ى كانونى یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌رى 2015 له‌شاری ئەدەنەى وڵاتى توركیا خۆپیشاندانێك لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپاى توركیا ئه‌نجامدرا، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسى ئه‌و وڵاته بڵاوه‌یه‌یان پێكرا، به‌ڵام دواى خۆپیشاندانه‌كه 8 ئۆتۆمبێل و 2 پاس له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه ده‌ستووتێنرێت.
پێشتریش چەند خۆپیشاندەرێك لەمەیدانی باربارۆسی ناوچەی ئاک قاپی بە مۆلۆتۆڤ ٤ ئۆتۆمۆبیل و 2 بارهەڵگر و 2 پاسیان سوتاند.
لە ناوچەی ئۆکمەیدانی شاری ئیستانبوڵیش 2 پاس و مارکێتێك سوتێندران و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە رووداوه‌كه بەردەوامە.