كچێكی تەمەن22ساڵ دەبێتە شاجوانی فەرەنسا

لریس میتێنارێ تەمەن 22ساڵ كە خەڵكی شاری لیلە بۆ شاجوانی ساڵی 2016 فەرەنسا ھەڵبژێردرا.

K24 – پاريس:

لریس میتێنارێ تەمەن 22ساڵ كە خەڵكی شاری لیلە بۆ شاجوانی ساڵی 2016 فەرەنسا ھەڵبژێردرا.

لریس میتانێر تەمەن 22ساڵ توانی 26% دەنگەكان بەدەستبهێنێت و سەركەوێت بەسەر ركابەرەكانیدا لە تاقیكردنەوەی رۆشنبیری گشتیشدا لە پێشەوەی ركابەرەكانیدا بوو.

شاجوانی فەرەنسا باڵای 172 سم و قوتابييه‌ لە كۆلیژی پزیشكی ددان.

لەسەر ئاستی فەرەنسا 31كچ بەشداربوون لە بەدەستھێنانی نازناوی شاجوانی ئەو وڵاتە كە تەمەنیان لە نێوان 18بۆ 24ساڵیدابوو.

لریس میتانێری لە دایك بووی شاری لیلە لە باكووری فەرەنسا.