روومادى.. داعش رێگه‌ى راكردنى خه‌ڵك ده‌گرێت
K24 – روومادى:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش رێگه‌ى راكردنى هاووڵاتيانى روومادييان گرتووه.
نه‌سیر نوری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ندین خێزان له شاری روومادی ده‌یانه‌وێت خۆیان رزگار بكه‌ن له ده‌ست چه‌كدارانی داعش و شاره‌كه جێبهێڵن، به‌ڵام داعش رێگه به رۆیشتنیان نادات و وه‌كو قه‌ڵغانى مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێنت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق چه‌ندین بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر شاری رومادی خسته‌خواره‌وه، تێيدا داوایان له دانیشتوانی شاره‌كه كردبوو له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا شاره‌كه‌يان چۆڵبكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز