قەڕنابیت خوێن لە پێكھاتە زیان بەخشەكان پاك دەكاتەوە

چه‌ندين سوودى ديكه‌شى هه‌يه‌

K24- هه‌ولێر

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەییەكی پسپۆرانی بواری خۆراك لە ئیسپانیا دەركەوتووە، سەوزەی قەڕنابیت خوێن لە پێكھاتە زیانبەخشەكان پاك دەكاتەوە.

بە گوێرەی لێكۆڵینەوە ئیسپانیەكە قەڕنابیت  پێست خاوێن دەكاتەوە بە گەشاوەی دەیھێڵێتەوە و پێست لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەپارێزێت و ڤیتامینی ئۆمێگا 3 بە جەستە دەبەخشێت.

ھەر بە گوێرەی ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌ڕنابيت بڕێكی زۆر ریشاڵ لە پێكھاتەكەیدا ھەیە، كردارى ھەرسكردن لە گەدە ئاسان دەكات، ھەروەھا بەرگری لەش بەھێز دەكات و چارەسەرە بۆ بێ ھێزی ئێسكەكان لە مرۆڤ و بڕی پێویست ئۆكسجین دەگەیەنێت بە خوێن.