زۆر بەكارھێنانی ھێدفۆن ئەگەری لەدەستدانی توانای بیستنی بەدواوەیە
K24
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی ئەڵمانیی زۆر بەكارھێنانی ھێدفۆن مەترسیی ئەگەری لەدەستدانی توانای بیستنی بەدواوەیە.
بە گوێرەی لێكۆڵینەوە ئەڵمانییەكە: بەكارھێنانی ھێدفۆن رۆژانە بۆ ماوەی 4 كاتژمێر بۆ گوێگرتن لە گۆرانیی و دەنگییەكان وپەیوەندییە تەلەفۆنییەكان توانای بیستن كەمدەكاتەوە، زۆر بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە ئەگەری لەدەستدانی توانای بیستنی بەدواوەیە.
بۆیە لێكۆڵینەوە ئەڵمانییەكە جەخت دەکات لەسەر کەم بەکارهێنانی ھێدفۆن.