لە میحوەری باشیک 40 چەكداری داعش كوژران

"ھەر لەو بۆردوومانەدا 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی چەكدارانی داعش سوتێنران".
kurdistan24.net

K24- باشیك

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند کە فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان بە چڕی چەكدارانی داعش لە میحوەری باشیك بۆردومان کرد و 40 چەكداری گرووپەکەیان كوژران.

سەرچاوەکەی ھێزی پێشمەرگە بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "شەوی رابڕدوو فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان 30 جار بنكە و بارەگاكانی رێكخراوی داعشیان لە میحوەری باشیك (لە نزیکی شاری مووسڵ) بۆردوومانكرد و بەو ھۆیەوە 40 چەكداری داعش كوژران".

سەرچاوەکە گوتیشی: "ھەر لەو بۆردوومانەدا 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی چەكدارانی داعش سوتێنران".

ئەمە لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو لە ھەمان میحوەر چەکدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە شکستی بە هێرشەکەیان هێنا و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعشیان كوژشت.