رووسیا: پشكنینی سندووقی رەشی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی توركیا خستییەخوارەوە دواده‌كه‌وێت

K24
گوته‌بێژێکی سه‌ربازیی رووسیا رایگه‌یاند کە لێكۆڵه‌رانی وڵاته‌كه‌ی لەبارەی پشكنینی سندووقی ره‌شی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی کە تورکیا لەسەر سنووری خۆی لەگەڵ سووریا خستییەخوارهوه، نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.
گوته‌بێژە سه‌ربازییەکەی رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، راشیگەیاند: سندووقی فڕۆكه رووسییه‌كه له‌كاتی خستنەخوارەوەی زیانی پێگه‌یشتووه و ناتواندرێت زانیاری ته‌واوی لێوه‌ربگیرێت و رووسیا لەم پرسە داوای هاوکاریی لە پسپۆران دەکات بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی لەبارەی چۆنێتی خستنەخوارەوەی فڕۆكه رووسییه‌كه.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو کە سندووقی فڕۆکە رووسییەکە زیانی پێگه‌یشتووه به‌هۆی ئه‌و موشه‌كه‌ی کە فڕۆکەیەکی تورکیا ئاراستەی فڕۆکە رووسییەکەی کرد.
لە 24/11/2015 فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا خرایه خواره‌وه و توركیا رایگه‌یاند کە چه‌ندین جار ئه‌م فڕۆكه رووسییە سنووری به‌زاندبوو و چه‌ندین جار هۆشداری پێدرا پێش ئەوەی بکرێتە ئامانج.
سه‌رچاوه: ئاژانسەکان