به‌ڤيديۆ.. يه‌ك كيلۆ و نيو پرچ له‌ناو گه‌ده‌ى ده‌رده‌هێنن
K24- هه‌ولێر
كچێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان له‌دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرا يه‌ك كيلۆو نيو پرچيان له‌ناو گه‌ده‌ى ده‌رهێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى كانونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015 كچێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان له شارى قامشلۆ نه‌شته‌رگه‌ريه‌كى بۆ ئه‌نجامدرا، به‌جۆرێك تۆپه‌ڵه پرچێكيان له‌ناو گه‌ده‌ى ده‌رهێنا كه كێشى يه‌ك كيلۆ و نيو بوو.
پسپۆڕانى بوارى پزيشكى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كچه هه‌ر له‌ته‌مه‌نى 5 ساڵيه‌وه پرچى خۆى خواردووه دياره ئه‌ميش به‌هۆى نه‌خۆشى ده‌روونييه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به‌وه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و پرچه هه‌ندێك زيانى بۆ سه‌ر جه‌سته‌ى دروست كردووه به‌جۆرێك وايكردووه تووشى چه‌ند نه‌خۆشييه‌كى ديكه ببێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرا، له ئێستادا بارودۆخى جێگيره.