یاریكردنی منداڵان لە دەرەوە كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر گەشەکردنیان
K24
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی رێكخراوی تەندروستیی منداڵانی ئەمریكا یاریكردنی منداڵان لە دەرەوە كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر گەشەکردنیان.
بەگوێرەی توێژینەوەكە: ئەو دایك وباوكانەی كاتێكی زیاتر بۆ منداڵەكانیان تەرخان دەكەن و منداڵەكانیان دەبەنە دەروەی ماڵەوە بۆ یاریكردن، منداڵەکانیان باشتر گەشە دەکەن.
بەگوێرەی توێژینەوەکە: نزیكەی نیوەی منداڵانی جیھان نابرێنە دەرەوەی ماڵ بۆ یاریكردن و ئەمە کاریگەریی خراپی لەسەر گەشەکردنی ئەو منداڵانە.
رێكخراوی تەندروستیی منداڵانی ئەمریكا پێشنیاز دەکات بۆ دایك وباوكان رۆژانە بۆ ماوەی كاتژمێرێك منداڵەكانیان ببەنە دەرەوەی ماڵ بۆ یاریكردن.