سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا سەردانی كوردستان دەكات

بڕیارە سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و چاوی بە بەرپرسانی باڵای ھەرێم بكەوێت.

K24- ھەولێر

بڕیارە سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و چاوی بە بەرپرسانی باڵای ھەرێم بكەوێت.

پەیامنێری (كوردستان24) لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پیترۆ گراسۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا بگاتە ھەولێر".

سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق رەوشی ناوچەكەی تاوتوێكرد.

سەرەتای ئەم مانگە شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئیتالیایان کرد و لە لایەن ئەنجوومەنی پیران و وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا پێشوازیان لێكرا.