به‌ڤيديۆ.. له‌گوندێكى كوردستان نزيكه‌ى 100 خانوو ده‌ڕووخێنن

هاووڵاتيان داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر

نزيكه‌ى 100 خانوو له‌ گوندێكى سه‌ر به‌ ناحيه‌ى رزگارى له‌لايه‌ن تيمێكى زياده‌ڕه‌ويى رووخێندران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ى كانونى يه‌كه‌م/ديسه‌مبه‌رى 2015، تيمێكى زياده‌ڕه‌ويى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، نزيكه‌ى 100 خانووى زياده‌ڕه‌و له‌ گوندى قه‌ريه‌تاغى سه‌ر به‌ناحيه‌ى رزگاريان رووخاند،  به‌جۆرێك هاووڵاتيانى ئه‌و گونده‌ ناڕه‌زايى خۆيان بۆ كوردستان 24 ده‌خه‌نه‌ڕوو و گوايه‌ به‌هيچ جۆرێك ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاى دروستكردنى ئه‌و خانووانه‌ ئاگه‌دار نه‌كراونه‌ته‌وه‌.