كۆنسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
به‌رگه‌شت وه‌حید - K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیاری كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر كرد.
ئیتاڵیا پێشتر نووسینگه‌ی تایبه‌تی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆی و هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام هاتنی پێترۆ گراسۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاستی كۆنسوڵ به‌رزكرده‌وه.
پێترۆ گراسۆ رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، په‌یوه‌ندییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشده‌به‌ن و رۆڵی پێشمه‌رگه‌شی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و داعش به‌رز نرخاند.
ئێستا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان، مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگا له تیمی رۆژنامه‌وانی كوردستان 24 كرا، رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا كرا، نه‌توانر ته‌واوی رێوڕه‌سمی رووماڵ بكرێت و زانیاری زیاتر بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 22ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، پێترۆ گراسۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت پێشوازی لێكرا.