لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: رووسيا تاوانبارى جه‌نگه
K24 – مۆسكۆ:
لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، بۆردومانه‌كانى رووسيا له سووريا بوونه‌ته هۆى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، ئاشكرايكردووه، ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييه سووريايانه‌ى له ئاكامى بۆردومانه‌كانى رووسيا گيانيان له‌ده‌ستداوه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ له لايه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، بۆردومانه‌كانى رووسيا بوونه‌ته هۆى درووستبوونى وێرانكارييه‌كى زۆر و زيانگه‌ياندنى بێ‌شومار به ناوچه‌كانى نيشته‌جێبوونى هاووڵاتييانى مه‌ده‌نى و رووسيا ده‌ستى له مزگه‌وت و بازار و قوتابخانه و دامه‌زراوه ته‌ندرووستييه‌كان نه‌پاراستووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش تاوانى جه‌نگن.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه بۆردومانه‌كانى رووسيا له ئه‌يلووله‌وه تا نۆڤه‌مبه‌ر، بوونه‌ته هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 200 هاووڵاتى مه‌ده‌نى و 12 چه‌كدار.
له 30ى ئه‌يلوولى رابردوودا، رووسيا به كرده‌وه به‌شدارى له شه‌ڕى سووريادا ده‌ستپێكردووه و بۆردومانى ئه‌و وڵاته ده‌كات.
مۆسكۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، ئامانجى له‌ناوبردنى داعشه، به‌ڵام خۆرئاواييه‌كان ده‌ڵێن، رووسيا ئامانجى ته‌نيا هێشتنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د و لێدانى نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌ده.