وێنه‌ و ڤيديۆ.. بارزانى پێشوازى له‌ شاندى سيناتى ئيتاڵيا ده‌كات

شاندى سيناتى ئيتاڵيا گه‌يشته‌ ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازييان لێكرا.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له‌ ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى سيناتى ئيتاڵيا كرد.

شانده‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى بارزانييان كرد و چاوه‌ڕوانده‌كرێت، هه‌ردوو لا له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئيتاڵيا و چۆنێتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش تاوتوێبكه‌ن.