داعش چه‌كێكى مه‌ترسيدار دژى به‌غدا به‌كارده‌هێنێت

K24 – به‌غدا:
چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا شه‌ش به‌نداوی گه‌وره‌ی ئاویان له‌ژێرده‌ستدایه، ئه‌مه جگهلهی زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی رووباره گه‌وره‌كان له عێراق ده‌كه‌وێته ژێرده‌سه‌ڵاتیان.
له چه‌ند ساڵى رابردوودا، دانیشتوانی شاره‌كانی باشوری عێراق رووبه‌ڕووى مه‌ترسى وشكه‌ساڵى و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى رووباره‌كان بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می به‌روبوومه كشتوكاڵیيه‌كان، جوتیارانی ئه‌و ناوچانه‌و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه.
چه‌كدارانی داعش به‌شێك له سه‌رچاوه ئاویيهكان و به‌نداوه‌كانیان گرتووه‌ته‌وه و باشووری عێراقیان بێبه‌ش كردووه له سه‌رچاوه‌كانى ئاوی كشتوكاڵ و ئاو وه‌ك چه‌كێك له دژى حكومه‌تى عێراق به‌كارده‌هێنن.
سه‌رچاوه: BBC