رووسیا قه‌رزی 5 ملیار دۆلاری ده‌داته ئێران

K24 - هه‌ولێر:
بە گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی ھەواڵی فەرمی سپوتنیكی روسیا، بە بۆنەی كرانەوەی پێشانگای نیزامی - پیشەیی روسیا لە ئێران، مۆسكۆ بڕیاریداوە، 5 ملیارد دۆلار قەرز بە ئێران بدات.
دێنیس مانترۆڤ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی روسیا، رایگەیاند، لەوانەیه ساڵی 2016 روسیا راستەوخۆ ئەو ئه‌و پێنج ملیار دۆلاره بە ئێران بدات.
پێشترسەعید قەوامپوور، بەڕێوەبەری پلان لە وەزارەتی نەوتی ئێران، رایگه‌یاند، بودجه‌ی پیشەسازی نەوت كه‌مه و ئه‌و كه‌رته‌ی پیشه‌سازی، پێویستی بە 150 ملیار دۆلارە.
تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له تاران و مۆسكۆ، ئاشكرایان نه‌كردووه ئه‌و پێنج ملیار دۆلاره، له چ بوارێكدا خه‌رج ده‌كرێت و به چ مه‌به‌ستێك به‌كاردێت.