میسر بۆ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه په‌نا ده‌باته به‌ر كۆمپانیای بیانی
K24 - هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی و ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵات، میسر په‌ناده‌باته به‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كان و كۆمپانیای (كۆنتڕۆڵ ریسكس)ی به‌ریتانی گرێبه‌ستی پشكنینی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاتی میسری به‌ده‌ستهێنا.
هیشام زه‌عزوع وه‌زیری گه‌شتوگوزاری میسر رایگه‌یاند، به گوێره‌ی گرێبه‌ستێك پشكنینی فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ده‌درێته كۆمپانیای (كۆنتڕۆڵ ریسكس)ی به‌ریتانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م گرێبه‌سته‌ی نێوان وڵاتی میسر‌و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی رێكاره‌كان و مسۆگه‌ركردنی زیاتری گه‌شته ئاسمانییه‌كانه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له قاهیره‌ی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، زه‌عزوع ئاشكرایكرد، ئه‌م رێكاره له‌دوای ئه‌وه‌هات كه ده‌وڵه‌تی میسر هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ئاستێكی به‌رزی ستانداردی جیهانی و تاكو لایه‌نێكی بێلایه‌ن كه ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌یه، شایه‌دی بدات به دروستی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانی میسر.
وه‌زیری گه‌شتوگوزاری میسر گوتیشی، ئه‌مساڵ 20%ی داهاتی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌كه‌می داوه به‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو، ئه‌م كه‌مبوونه‌ی داهاتی گه‌شتوگوزار له‌میسر له‌دوو مانگی دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسیه‌كه هات.
هه‌روه‌ها ئه‌ندریاس كارلتون سمیت به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمپانیای كۆنتڕۆڵ ریسكس ئاشكرایكرد، كۆمپانیه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێت به پێداچوونه‌وه به رێكاره ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌رم ئه‌لشه‌یخ و قاهیره وه‌كو قۆناغی سه‌ره‌تایی كه ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی سێ مانگی پێویسته‌و دواتر ئه‌و پڕۆسه‌یه هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی میسر ده‌گرێته‌وه.
مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری رووسیا، دوای 23 خووله‌ك هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌رم ئه‌لشێخی میسر، به 224 سه‌رنشینه‌وه له بیابانی سینا كه‌وته‌خواره‌وه و سه‌رچاوه هه‌واڵییه رۆژئاواییه‌كانیش رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌كه به هۆكاری ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، كه له‌ناو فڕۆكه‌كه روویداوه.