بە ڤیدیۆ.. سەربازگەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك ببینە

ھاووڵاتیان ئه‌و هێزه‌ به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی كه‌ركووك ده‌زانن
kurdistan24.net

K24- كەركووك:

ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە باشووری كەركووكدا جێگیر كراون و ژمارەی چەكدارانیان لەوێ، نزیكه‌ی 4000 چه‌كدار دەبێت.

ھەندێك لە ھاووڵاتیانی شارەكەش بوونیان بە مەترسی دەزانن بۆسەر ئایندەی كەركووك و بەرپرسانی حەشدی شەعبی دەڵێن، دوای شەڕی داعش ئەو شوێنانە چۆڵ ناكەن.

ئەیوب سائیب ئامیر لیوای حەشدی شەعبی لە كەركووك بۆ كوردستان 24 گوتی: "ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ كورد و پێشمەرگە ھەیە و ئەگەر سەنگەرەكان چۆڵ بكەین داعش دێتە ناو شار".

هه‌روه‌ها گوتیشی: " ئێمە نەھاتووینە ناو شار بۆچی مەتسی دروست دەكەین".

ھەندێك لە بەرپرسانی كوردیش پێچەوانەی راوبۆچوونی ھاوڵاتیانن و پیانوایە چەكدارانی حەشدی شەعبی بە مەبەستی شەڕی داعش لە سنووری ناوچەكانی كەركووكن، عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك گوتی: "ئەو چەكدارانە لەسەرەتای شەڕی داعش لەو شوێنانە جێگیربوونە و ھەر لە شوێنی خۆیانن".

لە بارەی مەترسی ئەو ھێزە و دووبارە بوونەوەی سیناریۆكەی خورماتوو نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك بە كوردستان24ی گوت: " ئەوە كەركووكە خورماتوو نیە".