سوپا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه حكومییه‌كانی رومادی ده‌دات
K24 – به‌غدا:
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراق له‌دژی چه‌كدارانی داعش له شاری رومادی، پێیناوه‌ته رۆژی دووه‌م و شه‌ڕ له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی سه‌نته‌ری شاره‌كه به‌رده‌وامه.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌هاوكاری هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ داعش، هێرشێكی به‌رفراوانیان به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری رومادی ده‌ست پێكرد.
به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق پێشبینی ده‌كه‌ن، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام وته‌بێژێك به‌ناوی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پێشبینی جه‌نگێكی سه‌ختی كرد له دژی چه‌كدارانی داعش.
شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نباره‌و گه‌وره‌ترین پارێزگایه له‌عێراق له‌رووی رووبه‌ری جوگرافیه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ، چه‌كدارانی داعش ئه‌م شاره‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق ده‌رهێنا، ئه‌مه بووه شكستێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق له‌و پارێزگایه‌دا.