مۆسكۆ: تا ئێستا 1039 مۆڵگه‌ی داعشمان بۆردومانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له سووریا، 1039 مۆڵگه‌یان بۆردومانكردووه.
ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ئامانجه‌كان پێكهاتوون له سه‌ربازگه‌ی راهێنانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و حه‌شارگه و كارگه‌كانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو.
له كۆتایی مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا (دۆما – په‌رله‌مان) بڕیاریدا، سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی رووسیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات.
له هه‌مان رۆژدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا یه‌كه‌م گورزی ئاسمانییان له مۆڵگه‌كانی رێكخراوی داعش له سووریا وه‌شاند.