"تا ئێستاش فڕۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌كه له ژیاندا ماوه"
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی سووری، كه پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیندانیكراوه، له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاشكرای ده‌كات، تاكو ئێستاش مه‌عاز كه‌ساسبه، فڕۆكه‌وانی ئه‌رده‌نی له ژیاندا ماوه و زیندووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رده‌ن ره‌تی ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "ئیبراهیم شه‌مه‌ری" كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش زیندانیكراوه، بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "من به‌بڕیاری راسته‌وخۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش، له زیندانی عوكه‌یره‌شی له ره‌ققه ئازادكرام".
شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌و له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا خواردنی به‌سه‌ر زیندانیكراوه‌كان دابه‌شكردووه و به‌هۆیه‌وه زانیاری گرنگی به‌رده‌ست كه‌وتووه.
شه‌مه‌ری ده‌ڵێت: "كاتژمێر 6ی ئێواره‌بوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان هێنا به‌ندیخانه‌كه و له ره‌وشێكی خراپ‌دا بوو، ئێمه نه‌مانده‌زانی ئه‌وه مه‌عاز كه‌ساسبه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌رده‌نییه، كاتێك گوێمان له ده‌نگێك بوو پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌كه گوتیان ئه‌وه فڕۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌كه‌یه، ئینجا زانیمان كه ئه‌وه مه‌عاز كه‌ساسبه‌یه".
شه‌مه‌ری راشیگه‌یاند كاتێك ئه‌و ئازادكراوه، مه‌عاز كه‌ساسبه له دوای ئه‌و به زیندوویی له زیندانییه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده گرته ڤیدیۆیی سووتاندنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه له‌سه‌ر تۆڕیی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام شه‌مه‌ری چیرۆكی كوشتنی كه‌ساسبه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "تا رۆژی ئازادبوونیشم له زیندانی داعش، مه‌عاز زیندبوو و له ژیاندا مابوو، مه‌عاز به پاسه‌وانه‌كانی ده‌گوت وه‌ك دیلێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تییان ده‌كرده‌وه و به‌ردوام ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دا".
شه‌مه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌رزشییه و پێشتر گۆڵپارێزی یانه‌ی "فتوه" و هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی سووریا و فه‌رمانبه‌ری یه‌كێتی گشتی وه‌رزشی بووه.
ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئه‌رده‌ن، له‌باره‌ی ئه‌و گوتانه‌ی شه‌مه‌ریدا رایانگه‌یاند، ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی "شه‌هیدی فڕۆكه‌وان مه‌عاز كه‌ساسبه" ده‌كرێن، ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕی له ئه‌رده‌ن.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند، تا ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، نه‌یانتوانیوه زیان به سه‌قامگیری و ئاسایشی و ئه‌رده‌ن بگه‌یه‌نن، بۆیه ده‌یانه‌وێت ده‌نگۆی له‌و شێوه‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه و وڵاته بشێوێنن.