كاركردنی شەوان زیان بە مێشك دەگەیەنێت

توێژینەوەییەكی بریتانی دەریخستووە، كاركردنی شەوان زیان بە مێشك دەگەیەنێت.

K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەییەكی بریتانی دەریخستووە، كاركردنی شەوان زیان بە مێشك دەگەیەنێت.

بەگوێرەی توێژینەوە بەریتانیەكە، ئەو كەسانەی تا درەنگانی شەو كاردەكەن بەشێك لە خانەكانی مێشكیان لە دەستدەدەن بەمەش خانە دەمارییەكانی مێشكیان لەناو دەچێت.

توێژینەوەكە لەسەر سێ گروپ ئەنجامدراوە تێیدا دەركەوتووە، ئەوكەسانەی تا درەنگی شەو كاردەكەن بەشێكی زۆری خانەكانی مێشكیان لەدەستداوە ئەمەش بۆتە ھۆی كەمبوونەوەی توانای مێشك و بیركردنەوەيان.