گه‌شتێك به ميدياى فه‌ره‌نسادا: رووسيا مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كاته ئامانج
K24 – پاريس:
ميدياى فه‌ره‌نسا به بايه‌خه‌وه رووماڵى هه‌ريه‌ك له پرسه گه‌رمه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستييان كردووه به تايبه‌تى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سووپاى عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى روومادى و بۆردومانه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر سووريا. هاوكات له ئاستى ناوخۆى وڵاته‌كه‌دا، پرسى هه‌مواركردنى ده‌ستوور و پێشوازيكردن له ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ گرنگترين پرسه‌كانى رۆژ بوون. چاپه‌مه‌نييه‌كان هه‌مواركردنى ده‌ستوور بە ھەنگاوێكی "باش"ی دەزانن بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی لە وڵاتەكەیاندا.
رۆژنامه‌ى لۆمۆند، له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، به گرنگييه‌وه پرسى بۆردومانكردنى رووسياى بۆ سه‌ر سووريا رووماڵكردووه و ئاماژەى به‌وه كردووه، له ئاكامى بۆردومانه‌كانى رووسيادا زياتر له 2 هه‌زار و 200 هاووڵاتيى گيانيان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه له كاتێكدايه رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌وان نه‌خشه‌ى سه‌ربازى پێگه‌كانى داعشييان له‌به‌ر ده‌سته و ته‌نيا چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌وروپا يه‌ك، له رێى كه‌ناڵ و ماڵپهڕهكهيهوه رووبه‌رێكى فراوانى رووماڵى خۆى تايبه‌ت كردووه به ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سووپاى عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى روومادى.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، وێڕاى توانا سه‌ربازييه‌كانى سووپاى عێراق و هاوكاريكردنى له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى رزگاركردنى روومادى به هێواشى به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌شێكى ديكه‌ى ميدياى فه‌ره‌نسا به گرنگييه‌وه باسييان له‌وه كردووه، كاتى ئه‌وه هاتووه، ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌يان هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌م رووماڵه دواى ئه‌وه دێت، كه مانوێڵ ڤالس سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، فەرەنسا گۆڕانكاری لە دەستوور دەكات و گوتيشى: "دەمانەوێ لە رێگەى دەستوور باری نائاسايی بچەسپێنین و رەگەزنامە لە كەسە توندڕەوەكان وەربگرینەوە".
ڤالیس راشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی دژی پێكەوە ژیان و دەیانەوێت بیری تووندڕەوی بڵاو بكەنەوە ئێمە رەگەز نامەیان لێ وەردەگرینەوە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە ھەر كەسێك تیرۆری بەسەردا ساغبێتەوە ئەوە رەگەزنامەی فەرەنسايی لە دەستدەدات.
لەدوای كردەوە چەكدرای وتەقینەوەكانی 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، لە پاریس كە ژمارەیەكی زۆر ھاووڵاتی فەرنسايی گيانيان له‌ده‌ستدا و برینداربوون، داعش كردەوەكەی خستە ئەستۆی خۆی حكوومەتی فەرەنسا باری نائاسای راگەیاند و رێوشوێنی ئەمنی توندیشی گرتە بەر.
له باره‌ى كاريگه‌رى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له‌سه‌ر ره‌وشى گشتيى فه‌ره‌نسا، ميدياى فه‌ره‌نسا، جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هاووڵاتييانى فه‌ره‌نسا ترسى تيرۆر ناچارى نه‌كردوون، پێشوازى له سه‌رى ساڵ نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، سەرەڕای ئەوەی وڵاتەكەیان باری نائاسايی راگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە بە ناو شارەكان بڵاوەیان پێكراوە، بەڵام ھاووڵاتیانی فەرەنسا بە گەرمی پێشوازی لە ھاتنی جەژنی كرسمس دەكەن بە دروشمی "من پاریسم" پێشوازی لە جەژن دەكەن.