گه‌شتێك به رۆژنامه عه‌ره‌بييه‌كاندا: پێشمه‌رگه پاشه‌كشێى به داعش كردووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانى ئه‌مڕۆ به‌شێكى ناونیشان و بابه‌ته‌كانییان ته‌رخانكردووه بۆ پرسه گرنگه‌كانى رۆژ و ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه و چاپه‌مه‌نییه عه‌ره‌بییانه هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌ى بیانى، رۆڵی كورد به‌گرنگ وه‌سفده‌كه‌ن له جه‌نگی دژی داعش و وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر ناوده‌برێت به تایبه‌تى به هۆى ئه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بووه‌ته هۆى وه‌ستاندنى پێشڕه‌وییه‌كانى رێكخراوى داعش.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژنامه‌ی ته‌لیگرافی بریتانی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له سووریا چه‌كدارانى داعش له پاشه‌كشێدان و له به‌رامبه‌ریشدا هێزه كوردییه‌كان پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى: "چه‌كدارانی داعش رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیریان كردبوو له‌ده‌ستیان داوه، به‌پێچه‌وانه‌وه كورده‌كانی سووریا سێ ئه‌وه‌ندی ئه‌و ناوچانه‌یان رزگار كردووه، كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بوو".
پرسى پاشه‌كشێى داعش بووه‌ته جێى بایه‌خى ژماره‌یه‌ك میدیاى دیكه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ماڵپه‌ڕى ئه‌لشروق له بابه‌تێكیدا به‌ناونیشانی "ده‌وڵه‌تی داعش له پاشه‌كشه‌دایه" ئاماژه‌ی به شكسته‌كانی چه‌كدارانی داعش له سووریا و عێراق كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كورده‌كانی عێراقیش به‌هه‌مان شێوه ناوچه‌یه‌كی زۆریان له چنگ چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه.
پرسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان رۆژانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌ى عه‌ره‌بییه‌وه بایه‌خى پێده‌درێت، له‌و باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری به‌یروت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بابه‌تێكدا، وه‌كو هۆشداریه‌ك باسی پێشهاته سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ندی عێراق و جه‌نگی داعش ده‌كات.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌نته‌ره‌كه سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كورد خه‌ونى گه‌وره‌یى هه‌یه و له باره‌ى ئه‌و خه‌ونه‌شه‌وه سه‌نته‌ره‌كه نووسیویه‌تى "كورده‌كان خه‌ون به‌سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌بینن".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نووسه‌ر فه‌تحی خه‌تاب له بابه‌تێكدا هۆكاری ئه‌وه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ توانای كورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.
نووسه‌ر پشتی به‌ستووه به بۆچوونی شاره‌زایانی سه‌ربازی و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "سه‌ره‌ڕای زۆری نه‌یارانیان، به‌ڵام كورد خاوه‌نی به‌هێزترین هێزی سه‌ربازین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش". له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ر ئه‌وه به مسۆگه‌ركردنی به‌دیهێنانى خه‌ونی كورد داده‌نێت له عێراقی دوای داعشدا.
تواناى سه‌ربازى هێزى پێشمه‌رگه و توانستیى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش، بووه‌ته جێى بایه‌خى رۆژنامه‌ی مانیفستۆی ئیتاڵی.
رۆژنامه‌كه بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى پێگه‌ی سه‌ربازیی و توانای كوردى له جه‌نگی داعشدا كردووه.
مانیفستۆى ئیتاڵى سه‌رنجی خستۆته سه‌ر كوردستان و پێی وایه كورد سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان له ناوخۆدا، به‌ڵام خه‌ون و ئامانجیان هه‌یه و توانیویانه به‌رگرییه‌كی سه‌خت له‌ناوچه‌كه‌یان بكه‌ن و پاشه‌كشێ به چه‌كدارانی داعش بكه‌ن.
چه‌كدارانى داعش، له 10ى حوزه‌یران/یۆنیۆى 2014 توانیان له سووریا بپه‌ڕنه‌وه بۆ عێراق و شارى مووسڵ، دووه‌م گه‌وره شارى عێراق داگیربكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق پێشڕه‌وییان كرد و گه‌یشتنه نزیك ده‌روازه‌كانى به‌غداى پایته‌خت.
له حوزه‌یرانى هه‌مان ساڵدا له سنوورى گه‌رمه‌سێرى باشوورى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى سنوورى شارۆچكه‌ى خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كانى سنوورى پارێزگاى دیاله هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر كورد درووستكرد.
له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا له سنوورى پارێزگاى موسڵ شارى شنگالى ئێزدى نشینیان داگیركرد و هاووڵاتییانى ئه‌و شاره‌یان رووبه‌ڕووى جینۆساید كرده‌وه.
له 13ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، دواى پازده مانگ و 10 رۆژ له داگیركردنى شاره‌كه، هێزى پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌یى و سه‌رپه‌رشتیى راسته‌وخۆى مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان توانیان شاره‌كه رزگاربكه‌نه‌وه و رێگه‌ى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ندى نێوان چه‌كدارانى داعش له عێراق و سووریا كه به هێڵى 47ى خێرا ده‌ناسرێت كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌وه‌ش داعش رووبه‌ڕووى گورزێكى گه‌وره بوویه‌وه.
به گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكو ئێستا ژماره‌ی شه‌هیدانی جه‌نگی دژی داعش زیاتر له هه‌زار و 300 پێشمه‌رگه بووه.