كەركووك.. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 – كه‌ركووك:
به‌پرسێكى ئه‌منى كه‌ركوك رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به چڕی مۆڵگه‌كانی داعشییان بۆردومانكرد و به ده‌یان چه‌كدارییان لێكوژراوه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحییه‌كانى كه‌ركووك به كوردستان 24،ى راگه‌یاند: "شه‌وى رابردوو تا نزیك به‌ره‌به‌یان فڕۆكه جەنگییەكانی هاوپه‌یميى نێوده‌وڵه‌تى، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا, مۆڵگه‌كانی داعشییان له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك بۆردومانكرد.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر گوتیشی: "لەو بۆردومانەدا سێڕیانى سه‌فره‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى ڕیاز و گوندى تارهی سه‌ر به‌ناحیه‌ى عه‌باسیه و گردبوونه‌وه‌یه‌كى داعشيان كردووه‌ته ئامانج".
ھەروەھا راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌ش به‌ده‌یان چه‌كدارى داعش له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون و برینداربوونه.