ده‌میرتاش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له رووسیا ره‌خنه‌ی توند له ئاكپارتی ده‌گرێت
K24 - ئه‌نقه‌ره:
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان "HDP"، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، توركيا له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ناسه‌قامگیره و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌ته‌كانی ئاكپارتی گرت و رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئه‌و حزبه 14 ساڵه وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستای توركیان.
ده‌میرتاش په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و توركیا به نموونه ده‌هێنێته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دوای چوار ساڵ ئاسایی كرده‌وه و له باره‌ی جێگيركردنى سوپای توركیاش له باكووری عێراق رایگه‌یاند، توركیا سیاسه‌تێكی دووفاقی په‌یڕه‌وده‌كات و گوتی: "به‌رپرسانی توركیا گوتیان هێزه‌كانمان ناكشێنینه‌وه و دواتریش به ناچاری پاشه‌كشه‌یان كرد".
راشیگه‌یاند، توركیا په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی تێكداوه، شه‌ڕی ناوخۆی ده‌ستپێكرد و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیاش گرژی تێكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئه‌وان ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پارچه پارچه وڵاتیان فرۆشت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان هیواخوازن به ئاشتی و برایه‌تی له‌ناو توركیادا بژین.
راشیگه‌یاند ئه‌وان ئاماده‌ییان هه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئاكپارتی ره‌تییانكردووه‌ته‌وه.
له باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌و رووداوه‌دا ته‌نها خه‌ڵكی توركیا زیانی به‌ركه‌وت.