گه‌وره به‌رپرسێكی داعش له موسڵ كوژرا
K24 – مووسڵ:
به‌رپرسی له‌سێداره‌دان و سه‌ربڕین له نێو ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش له شاری موسڵ، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له رۆژئاوای موسڵ كوژرا.
سایتی ئه‌لمه‌دا پرێس له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه، به‌رپرسێكی چه‌كدارانی داعش به‌ناوی (عه‌بدولهادی) كه سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ربڕین و له‌سێداره‌دان بووه له شاری موسڵ، له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش به‌رپرس بووه له جێبه‌جێكردنی له سێداره‌دان و سه‌ربڕینی سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی شاری موسڵ، به‌تایبه‌تی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، عه‌بدولهادی له گه‌ڕه‌كی 17 ی ته‌مموز له رۆژئاوای شاری موسڵ به‌ر بۆردومانی ئاسمانی كه‌وتووه.