هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له ‌باره‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی

بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی كوردستان پشتگیری ریفراندۆم لە باشووری کوردستان دەکەن.
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی كوردستان پشتگیری ریفراندۆم لە باشووری کوردستان دەکەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە دوا كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردایەتی حیزبەكەی داوای كرد پارتی گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم لەگەڵ گشت لایەنەكاندا بكات، یەكێتی داوای كاتی گونجاو دەكات بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆنم و بە پێویستی دەزانێت عێراق دراوسێیەكی باش بێت بۆ كوردستان.

كۆمەڵیش داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان دەكات  کۆدەنگیێکی نیشتمانی لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھەبێت، لە بەرامبەردا یەكگرتووی ئیسلامی بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەو پرسە.