جووه توندڕه‌وه‌كان ئيسرائيلييه‌كانيان تووشى شۆك كردووه

K24 – ئيسرائيل:
گيانله‌ده‌ستدانى منداڵێكى فه‌له‌ستينى، جووه توندڕه‌وه‌كانى خۆشحاڵكرد و ئيسرائيلييه‌كانيش تووشى شۆك بوونه.
عه‌لى ده‌وابشه، كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوودا له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك جووى توندڕه‌وه‌وه سووتێنرابوو، گيانى له‌ده‌ستدا.
دواى گيانله‌ده‌ستدانى عه‌لى، جووه توندڕه‌وه‌كان خۆشحاڵييان ده‌ربڕى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى خۆشحاڵييه‌كه‌يان كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسرائيلى تووشى شۆك كردووه.
گرته ڤيديۆيه‌كه، ژماره‌يه‌ك جووى توندڕه‌و پيشانده‌دات، كه سه‌ماده‌كه‌ن و چه‌ك و نارنجۆك و بۆمبى سووتێنه‌ريان به‌ده‌سته‌وه‌يه و وێنه‌يه‌كى عه‌لى ده‌وابشه‌يان هه‌ڵگرتووه و جوێنى پێده‌ده‌ن.
عه‌لى ده‌وابشه ته‌مه‌نى ته‌نيا 18 مانگ بوو، كاتێك له 31ى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوودا، له لايه‌ن جوويه‌كى توندڕه‌وه‌وه ماڵه‌كه‌يان له كه‌نارى رۆژئاوا سووتێنرا و باوك و دايكى گيانيان له‌ده‌ستدا و برا گه‌وره‌كه‌شى ئه‌حمه‌د ده‌وابشه به هۆى سووتانه‌وه هێشتا له نه‌خۆشخانه‌يه.
كه‌ناڵى 10ى ئيسرائيل، گرته ڤيديۆكه‌ى ئه‌و ئاهه‌نگه‌ى جووه توندڕه‌وه‌كانى بڵاوكرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه به تايبه‌تى له ناو هاووڵاتيانى ئيسرائيلدا پرسيار له‌سه‌ر ره‌فتارى توندڕه‌وانه‌ى جووه‌كان درووستبووه.
به‌رپرسانى ئه‌منيى ئيسرائيل برياريانداوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "وێنه‌كان تووشى شۆكمان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش رووى راسته‌قينه‌ى ئه‌و جووانه پيشانده‌دات، كه هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسرائيل و ئاسايشه‌كه‌ى ده‌كه‌ن".


