فشارى ئێران بۆ سه‌ر به‌هائييه‌كان به‌رده‌وامه
K24 – سنه:
ھێزە ئەمنیيەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، كه‌سوكارى بنەماڵەیەكی سه‌ر به رێبازى بەھاییان دەستبەسەر كرد و داوایان لێكردوون، دژی ئەو بنەماڵە بەھاییە سكاڵا تۆماربكەن.
بە گوێرەی راپۆرتی ھەواڵدەری تایبەت بە چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ھێزە ئەمنیيەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەك لە خزموكەسی بنەماڵەیەكی بەھاییان بە ناوی زەبیحوڵا رەئوفی، دەستبەسەر كردووە، داوایان لێكردوون لە دژی ئەو بنەماڵەیە سكاڵا تۆمار بكەن.
زەبیحوڵڵا رەئوفی لەو بارەیەوە گوتوویەتی: "پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو خزمانەمان باشبووە، بەڵام دوو سێ كەس لەو خزمانەمان دواى ئه‌وه‌ى لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئازادكران؛ داوای لێبوردنیان كرد و گوتیان، ناچار كراوین له دژی ئێوە سكاڵا تۆمار بكه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتى: "تەنانەت یەك لە خزمەكانمان لە نامەیەكدا بە دەستنووس و واژۆی خۆی داوای لێبوردنی كردووە و نووسیويه‌تی ناچاركراوم سكاڵا لە دژی ئێوە تۆمار بكەم".
زەبیحوڵڵا رەئوفی له 8ی ئەیلوول/ سێپته‌مبه‌رى رابردوو لە لایەن ھێزە ئەمنیيەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەركرا، بەڵام دوای چەند رۆژێك به كه‌فاله‌تى 30 ملیۆن تمەنی ئێرانی ئازاد كرا.
رەئوفی له 14ی ئه‌م مانگه‌دا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگای ئینقلابی سنە دادگایی كرا.
چەند رۆژێك دوای ده‌ستگيركردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى، هێزه ئه‌منييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى، پەروانە رەحمانی، هاوسه‌رى ره‌ئوفييان، ده‌سته‌به‌سه‌ركرد و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستيانه‌وه.
دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئایینی بەھایی و مافی شوێنكەوتووكانی لەو وڵاتە بە فەرمی ناناسن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رێگرى له ئه‌نجامدانى سرووته ئاينييه‌كانى ئه‌و رێبازه ئاينييه ده‌گيرێت و كه‌سايه‌تييه‌كانى ده‌ستگيرده‌كرێن و شوێنكه‌وتووانى رێبازه‌كه‌ش بۆيان نييه له زانكۆكان و ناوه‌نده گرنگه‌كانى ئێران‌دا كاربكه‌ن.
به‌هائيى به ئاينێكى نوێ هه‌ژمار ده‌كرێت و له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م له لايه‌ن ميرزا عه‌لى شيرازى (1819ـ 1850)يه‌وه دامه‌زراوه و نازناوى بابى بۆخۆى هه‌ڵبژاردووه.
شيرازى رووده‌كاته حه‌ج و پاشان بۆ خوێندن رووده‌كاته كه‌ربه‌لا و له لاى كازم رشتى ده‌خوێنێت و لايه‌نگرى بۆ هه‌ژاران ده‌ربڕيوه و به‌ناوبانگ بووه به‌وه‌ى خه‌ونى به پێغه‌مبه‌ران و كه‌سايه‌تييه باڵاكانه‌وه بينيوه و خه‌ونێكى بينيوه و تێيدا ئه‌وه‌ى بينيوه، كه كاتێك حوسێنى كوڕى عه‌لى كوژراوه، سه‌رى به دره‌ختێكه‌وه هه‌ڵواسراوه و ئه‌و دره‌خته خوێنى سه‌رى حوێنى هه‌ڵمژيوه و دواتر رووحى خودا له جه‌سته‌ى جيابووه‌ته‌وه و دڵخۆش بووه به گه‌يشتنى به زاتى خودا و ئه‌و خه‌ونه زۆر كاريگه‌رى له‌سه‌ر بيروڕاكانى درووستكردووه.
شيرازى له 8ى حوزيرانى 1850 له‌سێداره دراوه و له نزيك تاران به خاك سپێردراوه. له 1868 قوتابييه‌كانى ته‌رمى ئه‌ويان گواستووه‌ته‌وه بۆ شاخى كرمل له عه‌كاى فه‌له‌ستين/ئيسرائيل.