رومادى.. شه‌ڕ به‌رده‌وامه
K24 – رومادى:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش و ئه‌مڕۆ پێكدادانى نێوان هه‌ردوولا له پشت كۆمه‌ڵگه‌ى حكومى شاره‌كه‌وه به چڕى ده‌ستيپێكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هه‌ريه‌ك له يه‌كه‌كانى سوپا، دژه تيرۆر، فه‌وجه‌كانى فرياكه‌وتن، پۆليسى ئه‌نبار، گه‌مارۆى سه‌ر چه‌كدارانى داعشيان له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه و پشت كۆمه‌ڵگه‌ى حكومى چڕكردووه‌ته‌وه.
فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كان بۆ كه‌ناڵه‌كانى ميديا رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان به‌رده‌وامن له پێشكه‌وتن و دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ڕ به سه‌ختى ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و شه‌ڕه هيچ زانيارييه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نييه.
به رزگاركردنى رومادى، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق وره‌ى ئه‌وه‌يان ده‌بێت روو له موسڵ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى رۆيته‌رز ئاماژه‌ى پێكردووه.
رومادى، كه ئێستا ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نزيكه‌ى 420 كيلۆمه‌تر له موسڵه‌وه دووره.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى روماديان ده‌ستپێكردووه.
هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته ناوه‌ندى شاره‌كه و به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى سوپا، ته‌نيا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له شاره‌كه‌دا ماوون.
رومادى له ئايار/مايۆى رابردوودا، به ته‌واوى له لايه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵكرا.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى بڵاويكردووه‌ته‌وه، عه‌بادى رايگه‌ياندووه، پرۆسه‌ى رزگاركردنى موسڵ راسته‌وخۆ دواى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى ده‌ستپێده‌كات.