به وێنه و ڤيديۆ.. ئێره ئێرانه.. كه‌س سه‌رۆك كۆمار ناناسێت

K24 – تاران:
له‌وێ نه كاره‌با هه‌يه و نه شه‌پۆلى ته‌له‌فزيۆن و مۆبايل، ژيان له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێران‌دا هێشتا له قۆناغى سه‌ره‌تايى و كۆمه‌ڵگه‌ى كۆچه‌رييدا تێپه‌ڕى نه‌كردووه، له كاتێكدا، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته شانازى به به‌ده‌ستهێنانى وزه‌ى ناووكييه‌وه ده‌كه‌ن و بڕوايان ئه‌ركى ئاينيى ئه‌وان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خۆرئاوايه.
رۆژنامه‌وان محه‌ممه‌د قوربانيى، په‌يامنێرى هه‌واڵده‌رى ته‌سنيم، سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردووه و له دانيشتوانى ناوچه‌كه‌ى پرسيوه، سه‌رۆك كۆمارى ئێران كێيه، به‌ڵام ئه‌وان به هۆى دابڕانيان له جيهانى نوێ، تا ئێستا نازانن كێ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يانه.
ئه‌و په‌يامنێره ده‌ڵێت: كاتێك چوومه ئه‌و ناوچه‌يه، هيچ كات جێى باوه‌ڕ نه‌بوو بۆم، له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكانێك ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دوور له هه‌راوزه‌ناى هه‌واڵى سياسى و وه‌رزش و پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى ته‌كنۆلۆژيا و مۆبايل و په‌يوه‌نديكردن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ستێكى سه‌يرم هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى كريستۆڤه‌ر كۆڵۆمبس بم و سه‌رزه‌مينێكى نوێم دۆزيبێته‌وه.
قوربانى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، له درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: له تارانه‌وه بۆ چابه‌هار و له‌وێوه بۆ نيكشه‌هر و له‌وێشه‌وه بۆ بنت و له بنته‌وه تا توتان، دواى ئه‌وه ئيدى نه جاده ده‌مێنێت و نه هيچ شوێنه‌وارێكى جاده، تا چاو بڕبكات كێ‌و ده‌بينى، تاشه‌به‌رد و هه‌ندێك كۆڵكه‌دارى ده‌وروپشتيى به‌رده‌كان نه‌بێت، هيچى ديكه‌ت چاو لێ نابێت. له‌وێ نه‌ك مۆبايل كارناكات، به‌ڵكو شه‌پۆلى راديۆ و ته‌له‌فزيۆنيش نايگاتێ، ژيان له‌وێ وه‌ك ژيانى ده‌يان و سه‌دان ساڵ به‌رله ئێستايه.
ئه‌و باسى له‌وه‌شكردووه، گه‌نجێكى پۆشته به جلوبه‌رگى ره‌سه‌نى بلوچى له‌سه‌ر رێگه ناسازه‌كه‌يان كه ته‌نيا ئۆتۆمبێلى ژاپۆنى و به‌رز ده‌توانێت پێيدا هه‌ڵگه‌ڕێت، به چه‌كى كڵاشينكۆفى رووسيايى بينيويه‌تى و پێى وتووه: ئيدى ئێره ئارامه، كێشه‌ت تووش نايه‌ت.
به كورتى و به كورديى له‌وێ شتێك به‌ناوى ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانى بوونى نييه، ژنێك قسه‌ى بۆ قوربانى كردووه و گوتويه‌تى: ئه‌مڕۆ ئه‌م منداڵه‌م ده‌ستيى سووتا، نه ده‌رمانێك هه‌يه، نه نه‌خۆشخانه‌يه‌ك هه‌يه، رووى تێبكه‌ين.. منداڵه‌كه پێسته ناسكه‌كه‌ى ده‌ستى به جۆرێك سووتابوو، كه له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌يدا زريكه‌ى به‌رز ده‌بوويه‌وه و چاوه بچووكه‌كانى پڕ ده‌بوون له فرمێسك و ده‌نگى گريانى به‌رز ده‌بوويه‌وه.
دايكى منداڵه‌كه، ده‌ڵێت: تا توتان 40 كيلۆمه‌تر رێگه‌يه، بچمه ئه‌وێش، له‌وێ دكتۆر نييه، له‌وێشه‌وه ده‌بێت بچمه بنت كه 100 كيلۆمه‌تر دووره و ئه‌وه‌ش به بێ ئۆتۆمبێل زۆر ئه‌سته‌مه.
ناوچه‌كه پێى ده‌وترێت كونارده‌ر، ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ى سيستان و بلوچستان و هورمزگانه‌وه. كونارده‌ر 1000 كيلۆمه‌تر له تارانى پايته‌ختى ئێرانه‌وه دووره.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)