به ڤیدیۆ.. سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای لێبوردن له وه‌رگێڕه‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، دوای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایییه‌كه‌ی، داوای لێبوردن له وه‌رگێڕه‌كه‌ی ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له كلێسای رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری، له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوا، به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئه‌و یاده‌ی له خوشك و برا كریستیانه‌كانی كوردستان كرد.
له رووداوێكی سه‌رنجڕاكێشدا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به كوردی قسه ده‌كات و وه‌رگێڕێك قسه‌كانی بۆ عه‌ره‌بی وه‌رده‌گێڕێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات وه‌رگێڕه‌كه‌ی قسه‌كانی به هه‌ڵه ته‌رجه‌مه‌كرد و داوای لێبوردنیش له وه‌رگێڕه‌كه كرد و گوتی: "ببووره من قسه‌كانم زۆر درێژ كرده‌وه".