به‌رپرسی یه‌كه‌می "جه‌یشی ئیسلام" له سووریا كوژرا

K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گرووپی چه‌كدارانی "جه‌یشی ئیسلامی" له رۆژهه‌ڵاتی غۆته كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامدا "زه‌هران عه‌لووش" به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و ملیشیا چه‌كدارییه كورژا.
لای خۆیه‌وه خالید خۆجه، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كوژران عه‌لووشی پشتڕاست كرده‌وه.
روانگه‌ی سووریا له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی له‌و میلیشا چه‌كدارییه گواستوویه‌تییه‌وه، زه‌هران عه‌لووش، له‌گه‌ڵ پێنج به‌رپرسی دیری گرووپه‌كه‌ی، له بۆردومانێكدا له رۆژهه‌ڵاتی غۆته كوژران، كه یه‌كێكییان به‌رپرسی ئه‌منی ئه‌و گرووپه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌كاتی بۆردومانه‌كه‌دا، عه‌لووش له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ی سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردن بوونه بۆ بۆردومانكردنی پێگه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی و هێرشكردنه سه‌ر سوپای سووریادا بووه له رۆژهه‌ڵاتی غۆته‌ی پارێزگای دیمه‌شق.
"جه‌یشی ئیسلام" یه‌كێكه له گرووپه چه‌كدارییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا و به‌شداری له كۆنگره‌ی ریازیشدا كرد و به یه‌كێك له هێزه دیاره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا داده‌نرێت و رووبه‌رێكی زۆری رۆژهه‌ڵاتی غۆته‌ی له پاریزگای دیمه‌شق له‌ژێر ده‌ستدایه.