نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى توركيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى توركيا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
سكرتێرى رۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سامى ئه‌رگوشى، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران سه‌ردانى توركيا ده‌كات و له ئه‌سته‌مبوڵ له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ كۆده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانيش، ئه‌رگوشى، بۆ ماڵپه‌ڕى (KRG)ى روونيكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و داوودئۆغڵۆدا، نێچيرڤان بارزانى چه‌ندین بابه‌تى په‌یوه‌ست به پێشهاته‌كان و دۆخى ئێستاى ناوچه‌كه و شه‌ڕى دژه‌تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ش تاوتوێ ده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان24، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، نێچرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ توركيا، دواى ئه‌وه دێت له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كرد و بۆ يه‌كه‌مجار له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى حكوومه‌تى توركيا ئاڵاى كوردستان له پاڵ ئاڵاى توركيادا هه‌ڵكرا.
به راى چاودێرانى سياسى دوايين سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاستيى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركياى بردووه‌ته قۆناغێكى نوێوه.