گه‌شتى رۆژنامه‌كانى ئێران.. نه‌وه‌ى خومه‌ينى ميدياى به خۆيه‌وه سه‌رقاڵكردووه
K24 – تاران:
خۆكانديدكردنى نه‌وه‌ى خومه‌ينيى، دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران و وتاره‌كه‌ى دوێنێى سه‌رباس و جێى بايه‌خى ميدياى ئه‌و وڵاته‌يه.
رۆژنامه‌كانى ئێران به گرنگييه‌وه باسى ململانێى نێوان باڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاتييان له ناو كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا كردووه. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا خۆكانديدكردنى نه‌وه‌ى خومه‌ينى جێى بايه‌خى سه‌ره‌كى ميديابووه.
حەسەن خومەینی، كوڕه‌زايى روحوڵڵا خومه‌ينى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، دوێنێ له وتارێكدا، رایگەیاند، "قسەی باش گوتن و بە رێگایەكی درووستدا رۆیشتن، قوربانی دەوێت"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و فشارانه‌ى له لايه‌ن شوراى نيگه‌هبانه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر خۆى و لايه‌نگرانى و ده‌يانه‌وێت پاشه‌كشێى پێ بكه‌ن.
ھاوكات بەرپرسی نووسينگه‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شوراى نيگه‌هبان، میسباح یەزدی سه‌باره‌ت به كانديدكردنى حه‌سه‌ن خومه‌ينيى، ئاماژه‌ى به شتێكى مه‌ترسيدارتر كردووه و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى هاشمى ره‌فسنجانى كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، يه‌زدى ده‌ڵێت: "ھاشمی بە نیازە فیتنەی ئەمساڵ لە ماڵی ئیمام خومەینییەوە دەست پێبكات".
رۆژنامەكانی شەرق، ئافتاب و به‌ھار، كە سەر بە باڵی رێفۆرمخوازەكانن، لاپەڕەی یەكەمی ژمارەی ئەمڕۆ شه‌ممه 26ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015،يان تایبەت كردووه بە وتاری دوێنێی حەسەن خومەینی.
حه‌سه‌ن خومه‌ينيى، لە زانكۆی موفیدی قوم وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا گوتى: "ھەر وا ئاسان نییە، قسەی باش گوتن و بە رێگایەكی درووستدا رۆیشتن، قوربانی دەوێت، خۆ ھەوموو شتێك ئەو 6 مەترە پارچەیە نییە كە لەسەری خۆمان ھاڵاندووە" (مه‌به‌ستى كه‌شيده‌ى مه‌زهه‌بى پياوانى ده‌سه‌ڵاتدارى ئێرانه).
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا نەوەی رووحوڵڵا خومەینی رێبەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: "ئەو رێگایەی كە ھەڵمانبژاردووە، رۆژێك پڵاو خواردنە و رۆژێكیش رووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ جنێو، ئەگەر وانەبێ ئەو پەیامەی كە پێمانە سەرناگرێ. ئایەتوڵڵا ئیماندارەكان زۆرجار ئەو زەبرەی كە لە ھاوڕيكانی خۆیان پێیان دەكەوێت، لە نه‌ياره‌وه پێیان ناكەوێت".
ھاوكات ئەو رۆژنامانە باسی بێڕێزیكردن بە نەوەی رووحوڵڵا خومەینی لە لایەن بەرپرسی نووسينگه‌ی میسباح یەزدی كراوە، ئەو رۆژنامانە، رایانگەیاندووە، بەرپرسی نووسينگه‌ی میسباح یەزدی سەر بە باڵی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی رایگەیاندبوو، "ھاشمی رەفسەنجانی ھەوڵی بەسیاسیكردنی ئەنجوومەنی شارەزایان دەدات، بۆ پێكانی ئامانجەكەشی پێویستی بە سەربازە، كە باشترینیان نەوەی رووحوڵڵا خومەینیە".
حوسێن جەلالی بەرپرسی دەفتەری میسباح یەزدی ئه‌وه‌شى گوتبوو: "ھاشمی بە نیازە فیتنەی ئەمساڵ لە ماڵی خومەینییەوە دەستپێبكات، ئەو فیتنەیەش سەربازی دەوێت، سەربازەكانی خولی ھەڵبژاردنی 2009 پێشوو، كه ھاشمی ره‌فسنجانى، مەھدی كەڕوبی و عەلی رەزا مووسەوی بووە، بەڵام ده‌رفه‌تيان له‌كيس چوو و شكستيانهێنا. بۆ فیتنەكەی ئەم خولەی ھەڵبژاردنيش سەربازی دەوێت، ئەو سەربازاش دەبێ دیار و خوشەویستی خەڵك بێت".
پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانى كۆمارى ئيسلامى به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو بايه‌خى پێدراوه و گريمانه‌ى ئه‌وه‌شكراوه، ره‌فسنجانى ئه‌مجاره زۆر زيره‌كانه يارى به داشه‌كان ده‌كات و ده‌زانێت له كوێوه سه‌رداوى يارييه‌كه له ده‌ستى باڵى شوێنكه‌وتووانى خامه‌نه‌ئى ده‌ربهێنێت.
نه‌ياره‌كانى ره‌فسنجانى خۆيان له‌وه نه‌بان نه‌كردووه، كه له هه‌ردوو ئه‌گه‌ردا ره‌فسنجانى براوه‌يه.
ئه‌وان له رۆژنامه‌كاندا باسيان له‌وه كردووه، شوراى نيگه‌هبان به له‌به‌رچاوگرتنى پێگه‌ى بنه‌ماڵه‌ى حه‌سه‌ن ناچارن خۆكانديدكردنى ئه‌و قبوڵبكه‌ن، ئه‌وا؛ ره‌فسنجانى سه‌ره‌داوێكى به‌هێزى بۆ كايه‌كردن ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ريش قبوڵى نه‌كه‌ن، ئه‌وا؛ پێيان وايه، ره‌تكردنه‌وه‌ى كانديده‌كه‌ى ره‌فسنجانى كێشه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه و ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵك سه‌رهه‌ڵده‌دات. به‌و جۆره له هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه‌دا هه‌ر ره‌فسنجانى براوه‌يه، كه له‌پاڵ ئه‌و كايه‌دا، له سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه كارده‌كات و خۆى و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شى واته كوڕ و كچه‌كه‌شى خۆيان كانديد كردووه و به‌و جۆره شوراى نيگه‌هبانى له مه‌حه‌كى وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌يدا هێشتووه‌ته‌وه.