به‌ ڤيديۆ.. نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەستەنبۆڵ و له‌گه‌ڵ داوودئۆغڵۆ كۆبوويه‌وه‌

بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا و تاوتوێكردنی رەوشی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا سەرۆكی حكەمەتی ھەرێمی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەستەنبۆڵ.

 K24 - ئەستەنبۆڵ:

بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا و تاوتوێكردنی رەوشی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا سەرۆكی حكەمەتی ھەرێمی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەستەنبۆڵ.

 پەیامنێری كوردستان24، لە ئەستەنبۆڵ رایگەیاند، "كەمێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكەمەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی "ئەتاتورك" گەیشتە ئەستەنبۆڵ و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، شەڕی تیرۆر و پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی و كوردستان و پڕۆسەی ئاشتی تەوەری كۆبوونەوەی نێوان نێچرڤان بارزانی و داوودئۆغڵو دەبن و باسی ھەموو ئەو رێكەوتنانە دەكرێت كە لە نێوان ھەولێر و ئەنقەرەدا ھەن بە تایبەتی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی.

گوتیشی: "شەڕی تیرۆر گفتوگۆی تایبەتی لەسەر دەكرێت ئێستا كە رزگاركردنی شاری موسڵ نزیكبووەتەوە توركیا دەیەوێت رۆڵی گرنگی لە شەڕەكادا ھەبێت".

لە بارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتە سیاسدیەكانی باكووری كوردستان، پەیامنێری كوردستان24، راشیگەیاند، "تا ئێستا دیارنیە لەگەڵ پارتەكانی باكووری كوردستان كۆدەبێتەوە یان نا، چونكە ماوەی مانەوەی نێچیرڤان بارزانی لە توركیا دیارنەكراوە".