گۆڕان: ئاگادارى ده‌ركردنى به‌ياننامه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا نيين
K24 – ھەولێر:
رێكخه‌رى گشتيى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌وشيروان مسته‌فا، كه له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته، له رێگه‌ى وێنه‌يه‌كى فۆتۆگرافييه‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكرايه‌وه ده‌ركه‌وت و ئه‌ندامێكى بزوتنه‌وه‌كه‌ش رايگه‌ياندووه، رێكخه‌ره‌كه‌يان به‌ياننامه‌يه‌ك ده‌رده‌كات، به‌ڵام گوته‌بێژى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه ره‌تيكرده‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان24، گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان شۆڕش حاجی، رایگەیاند، ئاگادارى ده‌ركردنى هيچ جۆره به‌ياننامه‌يه‌ك نيم له لايه‌ن رێكخه‌رى گشتيى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه.
شۆڕش حاجی، گوتيشى: "ئەوەی بڵاوبووه‌تەوە، راپۆرتێكی رۆژنامەوانیە و ئاگاداری بەیاننامەكەی كاك نەوشیروان نیم، بۆیە نامەوێت ھیچ قسەی لەسەر بكەم".
پێشتر له لێدوانێكيدا بۆ چه‌ند سايتێكى هه‌واڵى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكيسيۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، شيرين ره‌زا، رايگه‌ياندبوو، لە چەند رۆژی داھاتوودا نەوشیروان مستەفا، رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەك بڵادەكاتەوە، به‌ڵام له باره‌ى ناوه‌ڕۆكييه‌وه هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندبوو.
پێشتر، چه‌ند رۆژنامه و سايتێك هه‌واڵى ئه‌وه‌يان بڵاوكردبوويه‌وه، كه نه‌وشيروان مسته‌فا بارى ته‌ندرووستى پێويستى به وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر هه‌يه و به‌و هۆيه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى نه‌وشيروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و جه‌لال كه‌ريم بريكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و كوڕه‌كانى نه‌وشيروان مسته‌فا، ئه‌و ده‌نگۆيه ره‌تكرايه‌وه.