داعش كه‌سوكارى چه‌كداره‌كانى گواسته‌وه
K24 – شام:
بە ناوبژیوانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەدان كەس لە ئەندامانی داعش و بنەماڵەكانیان رێگەیان پێدرا،
كەمپی پەنابەرانی فەلەستینی یەرمووك و ناوچەكانی دیكەی شام چۆڵبكەن، چاوەڕواندەكرێت ئەو كەسانە بەرەو شوێنەكانی بندەستی داعش لە سووریا بگوازرێنەوە.
لايه‌نه ناكۆكه‌كان له سووريا گه‌يشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ داعشدا بۆ ئه‌وه‌ى رێگه بدرێت كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعش له خێوه‌تگه‌ى يه‌رموك بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ى ژێرده‌سه‌ڵاتى ئه‌و رێكخراوه.
لەو كەمپەدا 18ھەزار كەس گيريانخواردووه و بە راگواستنی ئەو كەسان بواری یارمەتیدان بە پەنابەرەكان ئاسانتر دەبێت، ئەو رێككەوتنە بە رەزامەندی ریكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و بە مەبەستی راگرتنی شەڕی نێوان دەسەڵاتی ئەسەد و نه‌ياره‌كانييه‌تى.
ھاوكات ئەندامانی داعش رۆژی پێنج شەممەی رابردوو فیلمێكیان بڵاوكردووتەوە، و دەڵێن دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەكی رۆژھەڵاتی سووریا و ناوچەی دێرلزووردا گرتووە.