به وێنه.. به قاچاغ گه‌یشته ئیسپانیا و بووه خاوه‌نی 400 هه‌زار یۆرۆ
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی پیاوێكی سه‌نیگالی به نایاسایی وه‌ك په‌نابه‌ر، له رێگای ده‌ریا و به‌سه‌ر پشتی به‌له‌مێكی لاستیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئیسپانیا، له رێگای كڕینی پلیتێكی "یانسیب" ده‌بێته خاوه‌نی چوار سه‌د هه‌زار دۆلار.
نه‌غامی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "لافوز دی ئه‌لمێریا"دا، گوتی: "باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م كه روویداوه، بڕوا بكه‌ن كه یانسیبه‌كه‌م بۆ ده‌رچوو، ته‌نها 5 یۆرۆش له‌ناو گیرفانمدا نه‌بوو".
نه‌غامی باس له چۆنیه‌تی گه‌یشتنی به ئیسپانیا ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م، له‌گه‌ڵ 65 كه‌سی دیكه، له رێگای ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه كه‌وتینه رێ و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیسپانیا به‌له‌مه‌كه‌مان نقومبوو، تیمی فریاكه‌وتنی ده‌ریایی ئیسپانیا هات و ئێمه‌یان رزگاركرد".
نه‌غامی له‌و ماوه‌یه‌ی له ئیسپانیادا ماوه‌ته‌وه، ژیانێكی سه‌ختی به‌سه‌ر بردووه، له خێوه‌تگا كشتوكاڵییه‌كاندا وه‌ك كرێكار ئیشی كردووه و له كاتی بردنه‌وه‌ی یانسیبه‌كه‌شدا، به‌ته‌واوه‌تی بێكاربووه.