داوودئۆغڵۆ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ هەدەپە ھەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، كوبونەوەیەكى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كە بڕیار بوو ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) ئەنجامبدرێ.

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:

سەرۆك وەزیرانی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، كوبونەوەیەكى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كە بڕیار بوو ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) ئەنجامبدرێ.

داوودئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی گەلان سوود لە توندوتیژی وەردەگرن، لە كاتێكدا، ھێزە ئەمنییەكانی توركیا له‌ دژى په‌كه‌كه‌ ئۆپەراسیۆنێكی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ داوودئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ ھەرسێ سەرۆكی پارتە سیاسییەكانی ئۆپوزيسیۆن لە پەرلەمان كۆببێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسی راستكردنەوەی دستوور.

نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، رايگه‌ياندووه‌، "لێدوانەكانی ئەم دوایيەی بەرپرسەكانی پارتی دیموكراتی گەلان سوود لە توندوتیژیی و پشێوی وەردەگرن و لەگەڵ ئەم ھەڵوێستەیان دانیشتن لە سەر مێزی گفتوگوو ھیچ سوودی نیە".