شاندێكی شیعه له سلێمانی: پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق كاربكه‌ین
K24 - سلێمانی:
شاندێكی باڵای شیعه‌ی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی حاجی حه‌سه‌ن ساری، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانییان له سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كۆبوونه‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌یه‌یاندا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش، له‌نێوان ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حه‌مدیه حوسه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو.
ئاڵا تاڵه‌بانی رۆڵی هێزی حه‌شدی شه‌عبی، له شه‌ڕی دژی داعش به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی كاریگه‌ره و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و شیعه كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووداوه‌كانی تازه‌خوورماتوو به وردوی باسییان لێوه‌كراوه و رێگریش له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه له قه‌زاكه و شوێنه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه حه‌مدییه حوسه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌وان خوازیارین له‌گه‌ڵ كورد پارێزگاری له خاكی عێراق بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانییان به‌ره‌و پێشتر به‌رن.
بڕیاریشه ئه‌و شانده سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌به‌جه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان بكه‌ن.