"كچى كوردستان" داواى ديدارى زانايانى ئه‌زهه‌ر ده‌كات
K24 – قاهيره:
ناديه موراد، ئه‌و كچه كورده ئێزدييه‌ى توانيبووى له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رابكات، له لايه‌ن سه‌رۆكى ميسر، عه‌بدولفه‌تاح سيسييه‌وه پێشوازى لێكرا.
نادييه پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ميسر بكات، هه‌فته‌ى رابردوو، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ميواندارى كرا بۆ ئه‌وه‌ى چيرۆكى خۆى و ئه‌و سته‌مه‌ى چه‌كدارانى داعش له هاووڵاتييانى كورديى به ئاين ئێزدييان كردووه، بگێڕێته‌وه.
سه‌رۆكى ميسير، عه‌بدولفه‌تاح سيسى له ميانى پێشوازيكردنى له ناديه رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى ئيدانه‌ى هه‌موو جۆره‌كانى توندوتيژى و تيرۆر ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئاينى ئيسلام دووره له‌و ره‌فتارانه‌ى داعش به ناوى ئاينه‌وه ئه‌نجاميان ده‌دا".
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى ميسير، رايگه‌ياندووه، له ميانى پێشوازييه‌كه‌دا، نادييه سوپاگوزارى بۆ ميواندارييه‌كه‌ى سه‌رۆكى ميسر ده‌ربڕيوه و رێز و ستايشى ئه‌و رۆڵه‌ى كردووه، كه ميسر له جيهانى ئيسلامييدا ده‌يگێڕێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، نادييه، له ميواندارييه‌كه‌دا باسى ئه‌و تاوانانه‌ى كردووه، كه داعش به‌رامبه‌ر به كه‌سوكار و هاووڵاتييانى نيشته‌جێى شنگال ئه‌نجاميدابوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵى نيلى فه‌رميى بڵاويكردووه‌ته‌وه، نادييه موراد پێشنيازى كردووه، له‌گه‌ڵ زانايانى ئه‌زهه‌ر دابنيشێت بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه بۆيان روونبكاته‌وه، كه چى به‌سه‌ر ئێزدييه‌كاندا هاتووه و داعش چۆن ئاين به به‌ديهێنانى مه‌رامه‌كانى به‌كارده‌هێنێت.