ماست رێگره‌ له‌ توشببوون به‌ شه‌كره‌‌

توێژینەوەیەكی بریتانی دەریخستووە، خواردنی ماست ئەگەری توشبوون بە نه‌خۆشى شەكرە كەمدەكاتەوە .

K24 – ھەولێر:

توێژینەوەیەكی بریتانی دەریخستووە، خواردنی ماست ئەگەری توشبوون بە نه‌خۆشى شەكرە كەمدەكاتەوە .

بەگوێرەی توێژینەوە بریتانیەكە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی ھەفتەی 4جار ماست دەخۆن ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شەكرە كەمترە لەو كەسانەی كەم ماست دەخۆن.

ماست دەوڵەمەندە بە ڤیتامین پرۆبایۆتیك ئەو ماددەی بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر پێویستە بۆ ئەوەی بەرگری لە جەستە بكات لە بەرامبەر نەخۆشی شەكرە.

توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 4 ھەزار كەس ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ماست كاریگەری زۆر باشی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە.