كچی محەممەد سدیق كەبوودوەند خۆی كاندید كردووە

باوكيى نزیكەی 10 ساڵە بەھۆی چالاكییه‌كانی له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ لەزیندان دایە.

K24 – تاران:

توونیا كەبوودوەند كچی زيندانى سیاسی كورد، محەممەد سدیق كەبوودوەند خۆی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شوورای كۆمارى ئیسلامی ئێران ناونووسكرد.

توونیا ماستەری له‌ یاسای نێودەوڵەتی ھەیە و خۆی بۆ نوێنەرایەتی شارەكانی سنە و كامیاران و دیواندەرە ناونووسكردووە.

ھەندێك لە چاودێران لەو بڕوايه‌دان، بەرزبوونەوەی ژمارەی كاندیدەكانی ئەمجارەی ھەڵبژاردنەكانی ئێران گوزارشت لە كەشی نەرمی سیاسیە.

سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌د سديق كەبوودوەند، نزیكەی 10 ساڵە بەھۆی چالاكییه‌كانی له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ لەزیندان دایە.