هاوپه‌یمانان 17 هێرشی ئاسمانیان له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه

K24 – مووسڵ:
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش رایگه‌یاند، ته‌نيا رۆژى هه‌ينى رابردوو، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان 17 هێرشی ئاسمانیان له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه.
له‌رایگه‌یاندنه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا هاتووه، فڕۆكه جه‌نگیيه‌كان له سوریا له پێنج هێرشی ئاسمانيیدا چه‌كدارانی داعشیان به ئامانج گرتووه.
هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌یاندنه‌كه، فڕۆكه جه‌نگيیه‌كان هێرشه‌كانیان له عێراق چڕكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شار‌و ناوچانه‌ی هێڵی گه‌رمی جه‌نگن له‌وانه شاری رومادی كه تێیدا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی داعش به‌هۆی ئه‌و هێرشانه له‌نێوبراون، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌یكردووه به وێرانكردنی سێ پرد له سنووری شاری شنگال كه چه‌كدارانی داعش به‌كاریانده‌هێنا.
ئه‌و هێرشانه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له كاتێكدایه، سه‌رچاوه سه‌ربازیيه‌كانی عێراقی رایانگه‌یاندووه، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری رومادی له‌ژێرده‌ستی داعش نزیك بووه‌ته‌وه.