ژماره‌يه‌ك خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه جه‌له‌ولا
K24 – جه‌له‌ولا:
دوای تێپەڕبوونی نزيكه‌ى ساڵێك بەسەر رزگاركردنى شارۆچكەی "جەلەولا" لە دەست چەكدارانی داعش، ئەمڕۆ ژماره‌يه‌ك له دانيشتوانه‌كه‌ى له كاروانێكدا گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌يان.
پەیامنێری كوردستان24ی لە ناوچەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكەم كاروانی ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى دانيشتووى شاره‌كه، دواى زياتر له ساڵ و نيوێك ئاواره‌بوون، گەڕانەوە سەرماڵەكانیان.
گوتيشى: يه‌كه‌م كاروانى ئاواره‌كانى جه‌له‌ولا، پێكهاتبوو، له 155خێزان، بڕیاریشە لەمەودوا خەڵكی دیكەش بە كاروان بگەڕێندرێنەوە شارۆچكەكە.
هه‌روه‌ها گوتى: "جگە لە خەڵكی ناو شارۆچكەكە دانیشتووانی 50 گوندی سەر بە شارۆچكەكە ئاوارەی ناوچەی گەرمیان و شارەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان بوونە و بڕيار وايه ئه‌وانيش بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان".ئاماژەی بەوەشدا بڕیاربوو حكومەتی عێراق خزمەتگوزاری پێویست بۆ ھاووڵاتیان دابینبكات و شارەكە نۆژەن بكاتەوە، بەڵام هێشتا حكومه‌ت هيچ پڕۆژه‌يه‌كى له‌و باره‌يه‌وه جێبه‌جێنه‌كردووه.