كچی كوردستان سه‌رۆكی زانكۆی قاهیره‌ی گریاند
K24 - قاهیره:
نادیا موراد، كچه كوردی ئێزدی، رزگاربووی ده‌ستی داعش، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی تراژیدیای خۆی سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی میسری كرد.
نادیا سه‌ره‌تا له زانكۆی قاهیره، باسی هۆكاری هاتنی خۆی بۆ میسر كرد و رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه هاتووه‌ته میسر، سكاڵای خۆی بگه‌یه‌نێته جیهانی ئیسلامی و چیرۆكی تراژیدیای خۆی باس بكات، كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، به‌ناوی ئیسلام به‌سه‌ری هێنراوه.
نادیا باسی له سه‌ره‌تای هاتنی چه‌كدارانی داعش كرد بۆ لادێكه‌یان و گوتی: "ئه‌وان دوو بژارده‌یان خسته به‌رده‌ستی ئێمه، یان ببینه موسڵمان، یاخود بمانكه‌نه سه‌بایا و بمانفرۆشن".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، داعش سه‌رجه‌م پیاوانی لادێكه‌یان كوشت، ئه‌و پیرو په‌ككه‌وتانه‌ی توانای رۆیشتنیشیان نه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانیشیان گوللـه‌بارانكرد.
نادیا گوتی: "نزیكه‌ی 80 ژن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژران، یه‌كێك له‌وان دایكم بوو، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌وان به دڵی ئه‌و چه‌كدارانه نه‌بوون، من و150 كچی دیكه‌ش، به‌گوێره‌ی جه‌سته و ته‌مه‌نمان جیاكراینه‌وه و بۆ یه‌كێك له باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی داعش گوازراینه‌وه، له‌وێ بینیم نزیكه‌ی 2 هه‌زار كچی دیكه‌ش ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌ر".
ئه‌و كچه كوردستانییه ئاماژه به‌وه ده‌كات: "ژیانمان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، له ژیانی ئاژه‌ڵێك كه‌متر بوو"، هه‌روه‌ها ده‌پرسێت: "ئایا ده‌توانین له ناوچه‌كانی خۆمان بژین، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، به‌تایبه‌تیش ئێستا ژماره‌مان نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئێزدییه‌و به رێگا مه‌ترسیداره‌كانه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وروپا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ژیان له ناوچه‌كانماندا نییه".
ئه‌و كچه كوردستانییه ئێزدییه ئاشكرايكرد, تا ئێستا هیچ فه‌توایه‌ك له باره‌ی حه‌رامكردنی ئه‌و كارانه‌ی دژ به ئێزدییان ده‌كرێت نه‌دراوه، گوتیشی: "ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه مرۆڤین، چه‌تری مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی داعش له باره‌ی ئێمه‌وه ده‌یڵێت راست نییه، ئێمه له‌وه‌ته‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه، بڕوامان به خۆشه‌ویستی هه‌یه، پێویستمان به‌هه‌موو دڵێكه كه ترپه ده‌كات و به هه‌موو قه‌ڵه‌مێك كه ده‌نووسێت، هه‌روه‌ها پێویستمان به كۆمه‌ڵگایه‌كه به شێوازێكی راسته‌قینه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان بوه‌ستێت و هه‌ڵوێستی هه‌بێت".
نادیا گوتی: "داواتان لێده‌كه‌م، خۆپیشاندانی ملیۆنی رێكبخه‌ن له دژی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ژنانی ئێزدی‌دا ده‌هێنرێت له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان و فرۆشتنیان، من خوشكی ئێوه‌م و منیش خه‌ونم هه‌بوو، به‌ڵام داعش هه‌موو شتێكی لێ بردم".
ناديه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه خۆی رزگار بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی چه‌كدارانه‌وه ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه، گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی منی ده‌ستگیركرده‌وه، جله‌كانی له‌به‌ر داكه‌ندم و منی دایه ده‌ست شه‌ش چه‌كدار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیم بكه‌نه سه‌ر".
دكتۆر جابر نه‌سار، سه‌رۆكی زانكۆی قاهیره، له كاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیایه له‌لایه‌ن ئه‌و كچه كوردستانییه كه سێ مانگ له‌لای داعش ده‌ستبه‌سه‌ربوو، ده‌ستی به گریان كرد و گوتی: "زانكۆی قاهیره كار له‌سه‌ر گه‌یاندنی ده‌نگی نادیا ده‌كات بۆ هه‌موو جیهان".
سه‌رۆكی زانكۆی قاهیره گوتیشی: "له‌وه‌ته‌ی خوای گه‌وره جیهانی بنیاتناوه، هیچ گرووپێك وه‌كو داعش دڕنده په‌یدا نه‌بووه".
ناديه موراد، ئه‌و كچه كورده ئێزدييه‌ى توانيبووى له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رابكات، له لايه‌ن سه‌رۆكى ميسر، عه‌بدولفه‌تاح سيسييه‌وه پێشوازى لێكرا.
ناديه‌پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ميسر بكات، هه‌فته‌ى رابردوو، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ميواندارى كرا بۆ ئه‌وه‌ى چيرۆكى خۆى و ئه‌و سته‌مه‌ى چه‌كدارانى داعش له هاووڵاتييانى كورديى به ئاين ئێزدييان كردووه، بگێڕێته‌وه.
سه‌رۆكى ميسير، عه‌بدولفه‌تاح سيسى له ميانى پێشوازيكردنى له ناديه رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى ئيدانه‌ى هه‌موو جۆره‌كانى توندوتيژى و تيرۆر ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئاينى ئيسلام دووره له‌و ره‌فتارانه‌ى داعش به ناوى ئاينه‌وه ئه‌نجاميان ده‌دا".
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى ميسير، رايگه‌ياندووه، له ميانى پێشوازييه‌كه‌دا، ناديه‌سوپاگوزارى بۆ ميواندارييه‌كه‌ى سه‌رۆكى ميسر ده‌ربڕيوه و رێز و ستايشى ئه‌و رۆڵه‌ى كردووه، كه ميسر له جيهانى "ئيسلامييدا ده‌يگێڕێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، نادييه، له ميواندارييه‌كه‌دا باسى ئه‌و تاوانانه‌ى كردووه، كه داعش به‌رامبه‌ر به كه‌سوكار و هاووڵاتييانى نيشته‌جێى شنگال ئه‌نجاميدابوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵى نيلى فه‌رميى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ناديه موراد پێشنيازى كردووه، له‌گه‌ڵ زانايانى ئه‌زهه‌ر دابنيشێت بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه بۆيان روونبكاته‌وه، كه چى به‌سه‌ر ئێزدييه‌كاندا هاتووه و داعش چۆن ئاين به به‌ديهێنانى مه‌رامه‌كانى به‌كارده‌هێنێت.