سێ سه‌ربازی تورك كوژران

له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی سوپای، سێ سه‌ربازی تورك كوژران.

K24 - ئامه‌د:

له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی سوپای، سێ سه‌ربازی تورك كوژران.

سوپای توركیا رایگه‌یاند، كاروانێكی سه‌ربازی سوپا، له‌ ناوچه‌ی شرناخی باكووری كوردستان، له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "PKK" هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر و به‌هۆه‌یه‌ 3 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران.

گرژ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌ كوردییه‌كانی باكووری كوردستان، درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستاش به‌ ده‌یان هاووڵاتی سڤیلی منداڵی كورد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانیش ماڵ و حاڵی خۆیان له‌و ناوچانه‌ جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوونه‌.