ده‌رياى ئيجه‌ ده‌بێته‌ گۆڕستانى خانه‌واده‌يه‌كى كه‌ركووك

لە شەش مانگی ڕابردوودا و ھەتا ئێستا ئەمە دووەم خێزانی ئەو شارەن کە بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا لە دەریای ئیجەدا دەخنکێن
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

جارێکی دیکە دەریای ئیجە دەبێتە جێگای گیان كێشانی خێزانێکی دیکەی کەرکوکی و لە شەش مانگی ڕابردوودا و ھەتا ئێستا ئەمە دووەم خێزانی ئەو شارەن کە بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا لە دەریای ئیجەدا دەخنکێن.

ئێستا  كەسوكاری خێزانە کەرکوکییەکە کە شەش کەسیان لەو دەریایەدا لێ خنکاوە بۆ ھێنانەوەی تەرمەكانیان داوای ھاوکاری  لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەكەن .